سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی لە هەوڵەکانی پەرلەمانی بەڕیتانیا ناترسێت بۆ ڕێگەگرتن لە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڕێکەوتن، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمان پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد تیایدا داوا دەکات جیابوونەوەکە دوابخرێت تاوەکو دەگەن بە ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا.
وابڕیارە جۆنسن کاری پەرلەمان ڕابگرێت دوای ئەوەی دەنگدانێکی دیکە دەکرێت لەسەر داواکەی جۆنسن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، پێدەچێت دەنگدانەکە لە بەرژەوەندی ئەودا نەبێت.
مانگی ڕابردوو جۆنسن داوای ڕاگرتنی کاری پەرلەمانی بەڕیتانیای کرد لە هەنگاوێکدا کە ئۆپۆزسیۆن بە پشتگوێ خستنی ئەندامانی پەرلەمانی ناودێرکرد، ئەمەش لەکاتێکدا وڵاتەکە هەوڵدەدات هەتاوەکو 31 ی 10 بە ڕێکەوتن یاخود بەبێ ڕێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز