Accessibility links

جۆنسن بۆ مێرکڵ: ڕێکەوتنێکمان دەوێت بۆ کشانەوەی بەڕیتانیا بەڵام یەکێتی ئەوروپا دەبێت سازش بکات


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵی وت بەڕیتانیا دەیەوێت بگات بە ڕێکەوتنێکی خێرا بۆ جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بەڵام دەبێت دەستبەرداری بەندێکی " نا دیموکراسییانە " ببین کە تایبەتە بە ڕەوشی تایبەتی سنووری ئێرلەندا، ئەمەش بۆ ئەوەی بەڕیتانیا خۆی بەدووربگرێت لە جیابوونەوە بەبێ ڕێکەوتن.

دوای سێ ساڵ لە دەنگدانی بەڕیتانییەکان لە بەرژەوەندیی کشانەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا، هێشتا ئەو مەرجانە ڕوون نەبوونەتەوە کە بەڕیتانیا لەسەری جیادەبێتەوە.

جۆنسن لە بەرلین بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بوارێکی فراوان هەیە بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێک، تەنها دەمەوێت بەتەواوەتی ڕوونی بکەمەوە لەگەڵ هەموو هاوڕێ ئەڵمانییەکانمان و حکومەتی ئەڵمانیادا کە ئێمە دەمانەوێت بگەین بە ڕێکەوتنێک."

وتیشی " پێویستمان بەوەیە ڕەوشی تایبەتی سنووری ئێرلەندا لاببەین. ئەگەر توانیمان ئەوە بکەین ئەوا بەتەواوەتی دڵنیام لەوەی ئێمە دەتوانین پێکەوە بەرەو پێشەوە بڕۆین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG