Accessibility links

لە چاوپێکەوتنێکدا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا سەبارەت بە تورکیا و ئێران دەدوێت


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن وتی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران زۆر زیاتر کاریگەری هەیە لەوەی کە پێشبینی کرابوو، بەڵام ئاماژەشی بە بەردەوامی چالاکییەکانی ئێراندا لە ناوچەکەدا.

دوای ئەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە، واشنتن سزاکانی بەسەر تاراندا سەپاندەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئیسڕائیل وتی " با بە ڕوونی قسە بکەم، پێمان وایە گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر ئابووری ئێران و ڕای گشتی لە ناوخۆی ئێراندا."

هەروەها سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا لەسەر دەستگیرکردنی قەشە ئەمەریکییەکە لە تورکیا، بۆڵتن وتی ئەنقەرە دەتوانێت کۆتایی بەو قەیرانە بهێنێت کە لیرەی تورکی پیایدا تێپەڕ دەبێت بەوەی کە قەشە ئەمەریکییەکە ئاندرو برانسن ئازاد بکات.

بۆڵتن وتی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ قەتەڕدا یارمەتی ئابووری تورکیا نادات.

وتیشی " حکومەتی تورکیا هەڵەیەکی گەورەی کرد کاتێک قەشە برانسنی ئازاد نەکرد."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG