ڕه‌وشی سوریا یه‌کێکه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی له گه‌لێک له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی واشنتۆندا که‌وتۆته به‌ر باس و تاوتوێکردنه‌وه.
له یه‌کێک له دانیشتنه تایبه‌ته‌کانی سیناتی ئه‌مه‌ریکادا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سوریا، سیناتۆر جۆ لیبرمان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا له سینات‌دا وتارێکی تایبه‌تی دا سه‌باره‌ت به سوریا و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه له سوریادا بیکات.
سیناتۆر لیبرمان ده‌ڵێت وێڕای هه‌وڵه بێهوده‌کانی ڕژێمی سوریا بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ورده‌کاری زانیاریه‌کان له‌وه‌ی بگاته جیهان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له سوریا چی ده‌گوزه‌رێت ، به‌ڵام ئاشکرایه خوڵکێکی زۆر له سه‌رانسه‌ری سوریادا له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی ئاشکرادان له‌گه‌ڵ رژێمی سوریادا ، له لازقیه‌وه بۆ حه‌ڵه‌ب ، بۆ ناوچه کوردیه‌کان له باکوری ڕۆژهه‌لاتی سوریا، تا ده‌گاته گونده‌کانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ، هه‌روادێ و خه‌ڵکی زیاتری سوریا به جیاوازی پاشخان و ناوچهشیانهوه هه‌ڵساون و داوای ئازادی ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا له سیناتد ده‌شڵێت ئێستا ده‌رفه‌تمان هه‌یه بۆ نیشاندانی به‌رپرسیارێتیمان بۆ پشتیوانکردنی داوای ئازادی گه‌لی سوریا هاوکاتی هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ خۆیان ، وه جێی شه‌رمه‌زاری ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان و ئێمه‌ش ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان له‌ده‌ستدا له‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب بگاته سوریا و هیوادارم ئێمه و هاوپه‌یمانه‌کانیشمان ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزینه‌وه و پشتیوانی گه‌لی سوریا بکه‌ین هاوکاتی ئه‌و جه‌نگه‌ی بۆ پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌کان ده‌یکات که ئه‌مریکای له‌سه‌ر دروست بووه، ئازادی و ده‌رفه‌ت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتاره‌که‌ی سیناتۆر جۆ لیبرمان هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی ( 6:17 ) خوله‌که.