Accessibility links

بڵاوکردنەوەی بەڵگەی زیاتر سەبارەت بە تێرۆری جان ئێف کەنێدی


جان ئێف کەنێدی
جان ئێف کەنێدی

واشنگتن: بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتدپرێس لە نێو ئەو بەڵگە نوێیانەی هەینی سەبارەت بە تێرۆری جان ئێف کەنێدی بڵاوکرانەوە دەڵێن کە لی هارڤی ئۆسواڵد "بە تەواوی پەیوەندی بە سی ئای ئەی یەوە نەبووە."

بەڵگەیەکی سی ئای ئەی ساڵی ١٩٧٥ دەڵێت لێکوڵینەوەیەکی چر و پڕ هەم لە نێوخۆ و هەم لە دەرەوەی ئەمەریکا بەڕیوەچوو بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە داخوا ئاسواڵد "لە هەر ڕێگایەک دا" پەیوەندی بە سی ئای ئەی هەبووە یان نا.

بەڵگەکە گوتی لێکوڵینەوەکە هیچی بۆ دەرنەکەوت و هەروەها هیچ ئاماژەیەک نیە کە ئاژانسی تری ئەمەریکا لە ئاسواڵد وەک سەرچاوەیەک کەڵکی وەرگرتبێت یان کردبێتە ئەندامی خۆی.

ناوەندی تۆمارگەکانی نیشتمانی هەتا ئێستا بۆ سێهەم جار ئەم ساڵ ٦٧٦ بەلگەی تری لە پەیوەندی تێرۆرەکە دا بڵاوکردۆتەوە. بە گوێرەی یاسا، هەموو بەڵگەکەن حەوتووی داهاتوو بۆ ڕای گشتی ئازاد دەبن.

زۆربەی ئەو ٥٥٣ بەڵگە نوییەی سی ئای ئەی وەک تۆماری کردبوون و بە ئەم زوانە ئاشکرا کران پێشترهەمووی ڕاگیرابوون. هەروەها وەزارەتەکانی داد، بەرگری، کومیتەی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە تێرۆرەکانو تۆمارگەکانی نیشتمانیبەڵگەکانی تۆمارکراویان هەنە.

سەرۆک تڕامپ بڕیاری داوە هەموو تۆمارەکانی پەیوەندیدار بە تێرۆری سەرۆک کەنەدی بڵاوبکرێتەوە، و چاوەڕەوانی دەکرێت لە ماوەی سێ یان چوار حەوتووی دابێت ئەو کارە ئەنجام بدرێت.

XS
SM
MD
LG