Accessibility links

یەکەمین گفتوگۆی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆک وەزیری نوێی ژاپۆن


سەرۆک وەزیری ژاپۆن یوشیهدی سوگا
سەرۆک وەزیری ژاپۆن یوشیهدی سوگا

سەرۆک وەزیری ژاپۆن یوشیهیدی سوگا وتی لە دوای ئەوەی دەسەڵاتی گرتە دەست لە ژاپۆن یەکەمین پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا ئەنجام داوە.

دوای هەشت ساڵ لە دەسەڵاتەکەی سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن شینزۆ ئابی، سوگا پۆستی سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی وەرگرت. ئابی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا دروست کردووە و چەند جارێک پێکەوە یاری گۆڵفیان کردووە و بەردەوام کۆبوونەوە و پەیوەندیی تەلەفونی هەبووە لە نێوانیاندا.

دوای پەیوەندییە تەلەفونیەکە سوگا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پێم وت هاوپەیمانی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن بنچینەی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا. "

وتیشی " ڕێکەوتووین لەسەر ئەوەی لەنزیکەوە هەماهەنگی یەکتر بکەین."

سوگا ئاماژەشی بەوەدا " سەرۆک پێی وتم هەرکاتێک شتێک هاتە پێشەوە دەتوانیت پەیوەندیم پێوە بکەیت."

جێگری سکرتێری باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن مانابو ساکای وتی سەرۆک ترامپ و سوگا لە میانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەیاندا کە 25 خولەکی خایاند ڕاوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە چین گۆڕیوەتەوە.

ساکای ئەوەشی باس کرد هەردوو سەرۆک ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بەردەوامی بدەن بە هاریکارییەکانیان سەبارەت بە پەرەپێدانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە کۆریای باکوور لەنزیکەوە کاربکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG