Accessibility links

ئابی: ژاپۆن بڕیاری نەداوە چۆن وەڵامی پلانی ئەمەریکا بداتەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی
سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی

سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی هێشتا بڕیاری نەداوە چۆن وەڵامی داواکەی ئەمەریکا بداتەوە بۆ ڕەوانەکردنی هێزی دەریایی تاوەکو بەشداربن لە هاوپەیمانێتیەکی سەربازیدا بۆ پاراستنی ئاوە ستراتیژییەکانی بەردەم ئێران و یەمەن.

ئابی وتی " گوێمان لەوە دەبێت ئەمەریکا بیر لەمە دەکاتەوە و دەمانەوێت بەردەوام بین لە گوێگرتن لەوە."

وتیشی " لە هەمان کاتدا ژاپۆن پەیوەندییەکی هاوڕێیانەی هەیە لەگەڵ ئێراندا."

وتیشی ژاپۆن بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیبلۆماسییەکانی بۆ یارمەتیدان لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هەروەها وتی دەیەوێت لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیدا قسە بکات.

مانگی ڕابردوو سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ ڕابەرانی ئێراندا کۆبۆوە، مەبەست لە سەردانەکەی هەوڵدان بوو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، بەڵام هەوڵەکانی هیچ سوودێکیان نەبوو. دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ژاپۆن ئاماژەیان بەوەدا پێدەچێت پێشنیارەکەی ئەمەریکا گفتوگۆی لەسەر بکرێت کاتێک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن هەفتەی داهاتوو سەردانی تۆکیۆ دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG