یوشیهیدی سوگا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی حیزبی فەرمانڕەوای ژاپۆندا سەرکەوت و ئەوەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت تاوەکو لە دەنگدانەکەی ئەم هەفتەیەی پەرلەماندا ببێتە سەرۆک وەزیری نوێی ژاپۆن.
سوگای 71 ساڵ هاوپەیمانێکی کۆنی سەرۆک وەزیری ماوە بەسەرچووی ژاپۆن شینزۆ ئابیەوە و لە ماوەی 8 ساڵی دەسەڵاتەکەی ئابیدا سکرتێری باڵای ئەنجومەنی وەزیران بووە.
سوگا وتی پەیڕەوی هەمان بەرنامەی ئابی دەکات و بەردەوام دەبێت لە خەرجییەکانی حکومەت و چاکسازییەکان و پەیڕەوی بەرنامەیەکی دیبلۆماتی دەکات کە سەنگ بخاتە سەر پتەوکردنی هاوپەیمانێتی ئاسایشی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز