Accessibility links

کەشتیە جەنگیەکانی چین و ڕوسیا پێکەوە بە تەنگەی ژاپۆندا تێدەپەڕن


حکومەتی ژاپۆن وتی 10 کەشتی جەنگی ڕوسیا و چین بە تەنگەی ژاپۆندا تێپەڕیون، تەنگەکە ژاپۆن و باکووری دورگەی هۆکایدۆی ژاپۆن لە یەک جیادەکاتەوە، وتیشی لەنزیکەوە چاودێری ئەمجۆرە چالاکییانە دەکەین.

ئەمە یەکەمین جارە ژاپۆن تێپەڕبوونی کەشتیە جەنگیەکانی ڕوسیا و چین بە تەنگەی تسوگورودا پشتڕاست دەکاتەوە، تەنگەکە دەریای ژاپۆن لە زەریای هێمن جیادەکاتەوە.

لەکاتێکدا تەنگەکە وەکو ئاوی نێودەوڵەتی سەیر دەکرێت، پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و چین لەمێژە بەهۆی دوورگە بچووکە جێناکۆکی لەسەرەکانی دەریای ڕۆژهەڵاتی چینەوە تێکچوون. تۆکیۆ بە هەمان شێوە لەسەر کۆمەڵێک ناوچە ناکۆکی لەگەڵ مۆسکۆشدا هەیە.

جێگری سەرۆکی کابینەی حکومەتی ژاپۆن یۆشیهیکۆ ئایسۆزاکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " حکومەت لەنزیکەوە و بە گرنگیەکی زۆرەوە چاودێری چالاکی کەشتیە جەنگییەکانی ڕوسیا و چین دەکات لە دەوروبەری ژاپۆن."

وتیشی " ئەوەی لەتواناماندا بێت دەیکەین بۆ چاودێریکردنی چالاکیەکان لە دەریا و ئاسمانی دەوروبەری ژاپۆندا."

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن وتی کەشتیە جەنگیەکان ئاوی ژاپۆن و هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتییان لەمیانەی تێپەڕبوونیاندا بە تەنگەکەدا پێشێل نەکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG