Accessibility links

ژاپۆن بەشێوەیەکی سەربەخۆ هێز دەنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


ژاپۆن ڕایگەیاند بەشداری هاوپەیمانێتی ئەمەریکا ناکات بۆ پاراستنی کەشتیە بازرگانییەکان لە ڕێڕەوە ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڵام لەجیاتی ئەوە ‌هێزێک بەجیا دەنێرێت بۆ پاراستنی ئەو کەشتیانەی لەم ناوچەیەوە بەرەو ژاپۆن دەڕۆن.

سکرتێری باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن یوشیهیدی سوجا وتی " بەشدار نابین لەگەڵ ئەمەریکادا بەڵام لە نزیکەوە هاریکارییان لەگەڵدا دەکەین. هێزی بەرگری سەربەخۆ یارمەتیدەر دەبێت لە دابینکردنی ئاسایشی ئەو کەشتیانەدا کە پەیوەندییان بە ژاپۆنەوە هەیە."

سوجا وتی ئەو هێزە سەربازییەی ژاپۆن ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەکات کەشتی جەنگی و فڕۆکەی جەنگی تیادا دەبێت و لە کەنداوی عومان و باکوری دەریای عەرەب و ناوچەکانی دیکە کاردەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG