شەوی چوارشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.3 کەناراوەکانی فوکوشیمای ژاپۆنی هەژاند، بومەلەرزەکە بە قوڵایی 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێر 11:36 خولەکی شەودا لە ناوچەکەیداوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن تاوەکو تۆکیۆی پایتەخت بیناکان لەریونەتەوە و ملیۆنان خەڵکیش لەو ناوچەیەدا کە بومەلەرزەکە لێی داوە کارەبایان بڕاوە.
دەزگای کەشناسی ژاپۆن ئاگادارییەکی تسونامی بۆ کۆمەڵێک بەشی میاگی و فوکوشیما بڵاوکردەوە.
لە مانگی سێی ساڵی 2011 دا بومەلەرزەیەکی بەهێزی دیکە بە گوڕی 9.0 و پاشکۆیەکی تسونامی لە هەمان ناوچەیدا و هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها زیانیشی گەیاند بە وێستگەی ناوەکی فوکوشیما دایچی.
تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک نەبووە لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی بەهۆی بومەلەزرەکەوە.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا