Accessibility links

سەرۆک وەزیری ژاپۆن دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە


بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابێ بەنیازە دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبەکەی ئابـێـیەوە وتی " دەست لەکارکێشانەوەکە تەواو بووە."

میدیاکانی ناوخۆی ژاپۆنیش ئاماژەیان بەوەدا سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابێ خۆی بڕیاریداوە دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە. وابڕیاربوو ئابێ ئەمڕۆ هەینی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ببەستێت.

ڕادیۆی ئێن ئەیچ کەی ژاپۆنی لە ماوەی ڕابردوودا وتی ئابی کە چەند ساڵێکە نەخۆشی هەوکردنی قۆڵۆنی لەگەڵدایە و ویستوویەتی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە کێشە بۆ حکومەت دروست نەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG