Accessibility links

ژاپۆن و ڤیێتنام ڕێکەوتن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەرگری نێوانیان


سەرۆک وەزیری ژاپۆن یوشیهدی سوگا

سەرۆک وەزیری ژاپۆن یوشیهدی سوگا و هاوتا ڤیێتنامیەکەی نگوین خوان فوک ڕێکەوتن لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگیەکانی نێوانیان لەڕووی ئاسایش و بەرگرییەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی دەسەڵاتەکانی چین لە ناوچەکەدا.

سەرۆک وەزیری ژاپۆن یوشیهیدی سوگا و سەرۆک وەزیری ڤیێتنام نگوین خوان فوک لە کۆبوونەوەکەیاندا لە هانۆی ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد تیایدا ڕێگە بە ژاپۆن دەدرێت کەلوپەلی بەرگری و تەکنەلۆجیا هەناردەی ڤیێتنام بکات. لەم ساڵانەی دواییدا ژاپۆن هەوڵیداوە لەم جۆرە ڕێکەوتنانە واژۆ بکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی باشووری ئاسیادا و هەروەها پیشەسازی سەربازی وڵاتەکە بەهێزتر بکات.

سوگا کە دوای ڤیێتنام سەردانی ئیندۆنیسیا دەکات وتی ئەم جۆرە سەردانانە گرنگن بۆ ئابووری سەربازی و هەماهەنگیکردن لەڕووی ئاسایشەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی دەسەڵاتەکانی چین، هەروەها بۆ پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان لە ناوچە جێناکۆکی لەسەرەکانی دەریای باشووری چیندا.

سوگا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە گرنگی ڤیێتنامدا لە ناوچەکەدا و وتی وەکو سەرۆک وەزیری ژاپۆن ئەم سەردانەم بۆ ڤیێتنام بە گونجاترین یەکەم سەردانم بۆ دەرەوە دادەنێم.

هیچ کام لە سەرۆک وەزیری ژاپۆن و سەرۆک وەزیری ڤیێتنام ئاماژەیان بە چین نەدا بەڵام فوک وتی ئاشتی و جێگیری دەریای باشووری چین دەبێت بە یاسا بپارێزرێت نەوەک بە بەکارهێنانی هێز و هەڕەشە.

فوک وتی " ڤیێتنام بەوە دەزانێت کە ژاپۆن چالاکانە کاردەکات بۆ هێشتنەوەی ئاشتی و جێگیری لە ناوچەکە و جیهاندا."

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG