به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی سازگه‌ی ناو‌کی په‌ککه‌وتووی باکوری ژاپۆن که ڕاده‌ی تیشکدانه‌وه‌ی زۆر بووه ده‌ڵێت کۆمپانیاکه‌ی هیواداره بتوانێت له ماوه‌ی 6 بۆ 9 مانگی داهاتوو ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بکات.
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ئلیکتریکی تۆکیۆ سونیسا کاتسوماتا له کۆنفڕانسێکی ڕؤژنامه‌گه‌رایدا ڕایگه‌یاند که کۆمپانیاکه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌یه ڕیاکته‌ره زیانپێکه‌وتووه‌کانی سازگه‌ی ناو‌کی فوکوشیما بباته‌وه بۆ ڕه‌وشێکی سه‌قامگیر.
دوا هه‌نگاو له‌و کارگه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه که ڕیاکته‌ره‌کان داپۆشن تا ڕێگا له بڵاوبونه‌وه‌ی تیشکه‌کان بگیرێت و دانیشتوان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان.
کاتسوما جارێکی تر داوای لێبوردنی کرد به‌هۆی ئه‌و کاره‌ساتی ناوکییه‌ی ئێستا هه‌یه.
شایانی باسه ئه‌و سازگه‌یه به‌هۆی بومه‌له‌رزه و سونامییه‌کی ئاکامی له 11 ی مانگی 3 دا زیانی پێکه‌وت له کاتێکدا سیسته‌می ساردکرنه‌وه‌ی تێکشکا و ڕاده‌ی تیشکه ناوکییه‌کان له که‌شدا زیادی کرد و بو به‌هۆی فشارێک تا دانیشتوان ماڵه‌کانی خۆیان له ناوچه‌که به‌جێ بهێڵن.