کۆمه‌ڵێک له چالاکانی کورد ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێک وه یاخود کامپێنێک کردوون بۆ ناساندنی رۆژی له سێداره‌دانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر وه‌کو رۆژی مامۆستا له ئێران.
عه‌تا جه‌مالی نووسه‌ر و چالاکی کاروباره‌کانی سڤیل و یه‌كێک له ده‌ستپێشخه‌رانی ئه‌و کامپه‌ێنه له هه‌ڤپێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م هه‌وڵه ته‌نها له لایه‌ن ئێمه‌وه نییه به‌ڵکۆ له چه‌ندین لای تره‌وه کاری بۆ ده‌کرێت هه‌م له ناو و هه‌م له ده‌روه‌ی ئێران، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان هێشتا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتون چونکه ئه‌نجامه‌که‌ی له رۆژی 19 گوڵاندا دیاری ده‌کرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:37 خوله‌كه