له کاتێکدا جیهانی ڕۆژئاوا به تاێبه‌تی ئه‌مریکا خه‌ریکی فیشارهێنانه سه‌ر ئێرانن به هۆی به‌ڕنامه‌ی ناوکیه‌وه، کێشه‌کانی تر به تاێبه‌تی پێشلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ باسی لێ ناکرێت.
رۆژنامه‌وان ئیبراهیم جه‌هانگیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌وته بۆ چه‌ندین جار هه‌ر وا دووپات ده‌بێته‌وه له درێژایی ئه‌و ساڵانه‌دا و تا کێشه‌ی ئێران و ئه‌مریکا زه‌ق بوه‌ته‌وه ئێران له په‌ناوه گوشارێکی زۆرتری هێناوه‌ته سه‌ر رێکخراوه سڤیله‌کان، ڕۆژنامه‌وانان و چالاکانی سڤیل. جه‌هانگیری ده‌شڵیت لام وایه ئێران ئازمایشێکی باشی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه و ده‌زانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی جارێ تێشکی خستوه‌ته سه‌ر کێشه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئێران، شه‌ڕی ئسرائیل و ئێران وه شیانی هێڕشی له‌شکه‌ری وه ئه‌و گێره‌و کێشانه‌وه له‌سه‌ر ته‌نگه‌ی هورموز سازبوون به گشتی تێشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌و گرفته ناوخۆییه‌کانی تری ئێران پشت گوێ خراوون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:38 خوله‌که