Accessibility links

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە جاکسنڤیڵی ویلایەتی فلۆریدا 4 کەس گیانیان لە دەستدەدەن


پیاوێکی سپی پێست بە چەک و دەمانچەیەکەوە سێ کەسی ڕەشپێستی لە دوکانی دۆلار جەنەڕاڵی شاری جاکسنڤیڵی ویلایەتی فلۆریدا کوشت، دواتر خۆشی کوشتووە. پۆلیسی شارەکەش دەڵێت پاڵنەری هێرشەکە ڕەگەزپەرستی بووە.

سەرۆکی بەشی پۆلیسی جاکسنڤیڵ تی کەی واتەرس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەم تەقەکردنە پاڵنەرەکەی ڕەگەزپەرستی بووە، ئەو ڕقی لە ڕەش پێستەکان بووە."

ناسنامەی چەکدارەکە ئاشکرا نەکراوە، واتەرس وتی سەرجەم سێ قوربانییەکە ڕەش پێست بوون، دوو پیاو و ژنێک بوون.

واتەرس و بەرپرسان باوەڕییان وایە تەقەکەرەکە بە تەنها ئەو کارەی کردووە، پێش تەقەکردنەکە " چەند نوسراوێکی بۆ ڕاگەیاندنەکان و خێزانەکەی و پۆلیس " نوسیوە و تێیدا باس لە ڕق و کینەی خۆی دەکات بەرامبەر ڕەش پێستەکان.

واتەرس وتی " ئەو ڕقەی کە تەقەکەرەکە هەیبووە لە کوشتنەکاندا ئازارەکە زیاتر دەکات."

وتی تەقەکەرەکە سەرەتا لە کۆلێژێکی مێژوویی ڕەشپێستەکان بیندراوە لە زانکۆی ئێدوارد واتەرس، لەوێ خۆی ئامادە کردووە و ماسکێکی بەستووە و چووە بۆ دوکانێکی دۆلار جەنەڕاڵ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG