Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا دەڵێت سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە دوای وەرگرتنی یارمەتییەکان نەگۆڕاوە


سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتی
سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتی

سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتی وتی دوای ئەوەی وڵاتەکە یارمەتی لەلایەن ڕوسیا و چینەوە وەرگرتووە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا، سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە نەگۆڕاوە.

ڕۆژنامەی لاستامبای لە زاری کۆنتیەوە بڵاویکردەوە " دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە سیاسەتی دەرەوەی ئێستامان وەکو سیاسەتی دەرەوەی دوێنێمانە."

ڕۆژی دووشەممە وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر وتی ڕوسیا و چین سوودیان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرتووە تاوەکو بەرژەوەندییەکانیان لە ئەوروپا پتەوتر بکەنەوە و " دابەشکاری لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەوروپادا دروست بکەن."

ڕوسیا و چین یارمەتی ئیتاڵیایان داوە بە ناردنی پزیشک و کەلوپەلی تەندروستی و کەمامە بۆ ئەو وڵاتە.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا وتی وڵاتەکە یارمەتی لە کۆمەڵێک وڵاتەوە وەرگرتووە، لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و چین و ڕوسیا، بەڵام ئەمە " چوارچێوەی سیاسیی تایبەتی ئێمەی نەگۆڕیوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG