Accessibility links

کۆنتی: ئیتاڵیا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست دەکات بە هەڵگرتنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ


سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتی وتی لە 4 ی مانگی پێنجەوە ئیتاڵیا ڕێگە دەدات بە کارگەکان و ئەو شوێنانەی بینایان تیادا دروست دەکرێت دووبارە بکرێنەوە و هەروەها لە هەفتەکانی دواتریشدا بە قۆناغ کۆمەڵێک شوێن دەست دەکەنەوە بە کارەکانیان.

دوای دوو مانگ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارۆچکەیەکی بچووک لە دەرەوەی شاری میلان و دواتر ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا، ئیتاڵیا خۆی ئامادە دەکات بۆ قۆناغی دووەمی قەیرانەکە، ئەوەش بە کردنەوەی ئابووری وڵاتەکە بەبێ ئەوەی ڤایرۆسەکە جارێکی دیکە بڵاوببێتەوە.

کۆنتی وتی " پێشبینی کێشەیەکی زۆر ئاڵۆز دەکەین، لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا دەژین و پێویستە هەرچی لەتواناماندا بیکەین تاوەکو خۆمان بپارێزین."

کارگە و کۆمپانیاکانی بینا دروستکردن و هەندێک کاری دیکە لە 4 ی مانگی پێنجەوە دەکرێنەوە، بەڵام باڕ و ڕیستۆرانتەکان لە سەرەتای مانگی شەشەوە دەکرێنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG