Accessibility links

سالڤینی: ئیتاڵیا نایەوێت ناکۆکی دروست ببێت لەگەڵ فەڕەنسادا


ماتیۆ سالڤینی

جێگری سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا متیۆ سالڤینی وتی حکومەتەکەی نایەوێت ناکۆکیی هەبێت لەگەڵ فەڕەنسادا، وتیشی دڵخۆش دەبێت ئەگەر لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گرژییانەی کە لەمدواییانەدا لەنێوان دوو وڵاتەکەدا ڕوویانداوە.

وەکو وەڵامێک بۆ بڕیارەکەی فەڕەنسا سەبارەت بە کشانەوەی نوێنەرەکەی لە ئیتاڵیا، سالڤینی وتی " دەیەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ پاریسدا ئاسایی بکاتەوە، بەڵام دەبێت فەڕەنسا چارەسەری سێ بابەتی سەرەکی بکات."

وتی دەبێت پۆلیسی ئیتاڵیا چیتر بەرپەرچی کۆچبەران نەداتەوە و ڕەوانەی ئیتاڵیایان نەکاتەوە. هەروەها دەبێت فەڕەنسا نزیکەی 15 یاخیبووی ئیتاڵی ڕادەستی وڵاتەکە بکاتەوە کە لە سەدەکانی ڕابردوودا هەڵهاتوون بۆ فەڕەنسا و لەوێ دەژین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG