Accessibility links

ئیتاڵیا لە تەنها یەک ڕۆژدا 138,860 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


ڕۆژی یەکشەممە ئیتاڵیا 138,860 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد، هەروەها 227 حاڵەتی گیان لەدەستدانیشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ڕاگەیاند.

ڕۆژی شەممەش 171,263 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و 333 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا 143,523 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە، ئەمەش دووەمین زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانە لە ئەوروپادا.

هەروەها 9.9 ملیۆن حاڵەتی توشبوونیش لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ژمارەی نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە نەخۆشخانەکاندا لە 19,727 حاڵەتدا وەستا، ڕۆژێک پێشتر ئەو ژمارەیە 19,442 حاڵەت بوو. لەلایەکی دیکەشەوە 132 حاڵەتی نوێ هەبووە کە ڕەوانەی یەکەکانی چاودێری ورد کراون، بەمەش کۆی ئەو حاڵەتانەی ڕەوانەی یەکەکانی چاودێری ورد کراون بەرزبۆوە بۆ 1,685 حاڵەت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG