Accessibility links

ئیتاڵیا قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕادەگەیەنێت


لەکاتێکدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا، ئیتاڵیا قەدەغەکردنی هاتوچۆ و داخستنی شوێنەکانی لە ناوچە بەرفراوانەکانی وڵاتەکە ڕاگەیاند.

ڕۆژی هەینی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ئیتاڵیا دەست پێدەکات و تاوەکو 3 ی مانگی دوانزە بەردەوام دەبێت و مۆزەخانە و بازاڕەکان لە پشووی هەفتەدا دەبێت دابخرێن.

20 هەرێمەکەی ئیتاڵیا بەسەر ناوچەی سوور و پرتەقاڵی و سەوزدا دابەشکراون، ئەوەش بەپێی خراپی ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو ناوچانەدا، هەروەها کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دیکە بەسەر 16 ملیۆن ئیتاڵیدا سەپێندراوە.

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بۆ ئەوروپا هانس کلوگە وتی لە ئێستادا لە ئەوروپا ژمارەی توشبووان تا دێت زیاتر دەبێت و " تەنها لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمی ڕابردوودا یەک ملیۆن توشبووی نوێ تۆمارکراون و تا دێت ژمارەی گیان لەدەستدانەکانیش زیاتر دەبن."

وتیشی " بە بەکارهێنانی دەمامک و چاودێرییکردنی کۆمەڵگەکان، دەتوانین تاوەکو مانگی دووی ساڵی داهاتوو ژیانی زیاتر 261,000 کەس لە ئەوروپا ڕزگار بکەین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG