Accessibility links

سەرۆک وەزیری پێشووی ئیتاڵیا سیلڤیۆ بێرلسکۆنی کۆچی دوایی کرد


 سیلڤیۆ بێرلسکۆنی
سیلڤیۆ بێرلسکۆنی

سەرۆک وەزیری پێشووی ئیتاڵیا سیلڤیۆ بێرلسکۆنی لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بێرلسکۆنی کە لە ساڵەکانی 1994-5 و 2001-6 و 2008-11 سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا بووە، " ماوەیەک دەبێت " توشی شێرپەنجەی خوێن بووە و لەمدواییانەشدا توشی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانی بووە.

دوو ئەندامی حکومەتی ئیتاڵیا دڵگرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە مردنی بێرلسکۆنی، جێگری سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی بە " پیاوێکی مەزن و ئیتاڵییەکی مەزن " ناویبرد.

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گویدۆ کرۆسێتۆ وتی مەرگی بێرلسکۆنی کۆتایی سەردەمێکە.

وتی " زۆرم خۆشدەویست. خوات لەگەڵ سیلڤیۆ."

پارتی فۆرزا ئیتاڵیای بێرلسکۆنی بەشێکە لە هاوپەیمانییەکەی سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جیۆرجیا میڵۆنی، سەرەڕای ئەوەی بێرلسکۆنی خۆی ڕۆڵی لە حکومەتەکەدا نییە، بەڵام ڕەنگە مەرگەکەی لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئیتاڵیا لە ڕووی سیاسییەوە ناجێگیر بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG