Accessibility links

ئیسرائیل: هێزەکانی ئیسرائیل 2 فەلەستینییان کوشتووە کە پێشتر هێرشێکییان ئەنجام داوە


هێزەکانی ئیسڕائیل، نابلوس، کەنار ی ڕۆژئاوا
هێزەکانی ئیسڕائیل، نابلوس، کەنار ی ڕۆژئاوا

سوپای ئیسرائیل دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی ئیسرائیل دوو فەلەستینییان کوشتووە کە پێشتر لەم هەفتەیەدا هێرشێکییان کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هێزەکانی ئیسرائیل هێرشییان کردووەتە سەر شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوا و " لە ماوەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا هەردوو تیرۆریستەکە کوژراون."

دەزگای هەواڵی وەفای فەلەستینییەکان بڵاویکردەوە هێزەکانی ئیسرائیل چواردەوری خانوویەکییان داوە کە دوو کەسەکەی تێدا بووە و " هەردووکییان کوژراون."

باڵی سەربازی بەرەی ئازادی فەلەستین کە فراکسیۆنێکی سەرەکییە لە ڕێکخراوی ئازادی فەلەستیندا، وتی دوو کەسەکە ئەندامی بەرەکە بوون و پێشتر هێرشییان کردووتە سەر هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG