Accessibility links

چوار فەلەستینی بەهۆی دەسترێژی کردنی ئیسرائیلییەکان لەخۆپیشانەدانەکەی سنوری غەزەدا کوژران.

کاربەدەستانی پزشکی دەڵێن کە سەربازانی ئیسرائیل تەقەیان رووبەڕووی هێڵی پەڕینەوەی دیواربەندە سنورییەکە کردوەو چوار کەسیان کوشتووە، کە لەناویاندا کوڕێکی نەوجەوانی 15 ساڵانەی تێدایە. هاوکات زیاتر لە 150 کەسیش دیکەش بریندار بوون و هەزاران خەڵکی دیکەش هەفتانە ناڕەزایی و خۆپیشاندان لەدەوروبەری سنوری غەزە کە هاوپەیوەند بە سنوری ئیسرائیلەوە سازدەکەن.

رۆژی هەینی دوکەڵێکی ڕەش چڕی ئاسمانی سنورەکەی داپۆشێبوو کە بەهۆی سوتاندنی ئەو تایانەوە کەوتبۆوە کە هێنرابوونە نزیک سنورەکە. هەندێک لە چالاکوانان بەردەگرنە پەرژینە سنورییەکە یان بەهۆی کەرەستەی تایبەتەوە ئاگر دەهاوێژنە سنورەکە و ئەو دیو سنورەکەوە.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی لەغەزە، تائێستا بە هۆی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان کە هەر لەمانگی ٣ ڕا دەستیپێکردووە 32 فەلەستینی کوژراون و پتر لە 1600 کەسی دیکەش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG