سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە لە هێرشێکی دڕۆنی ئیسڕائیلدا لە باشووری لوبنان سەرکردەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حەماس لەو وڵاتەدا کوژراوە.
هێرشە ئاسمانییەکە لە کاتێکدابوو کە بەرپرسێکی ئیسڕائیل وتی هێزەکانی ئیسڕائیل لە پێنج شوێنی ستراتیژی باشووری لوبناندا لە نزیک سنووری ئیسڕائیل دەمێننەوە، تەنانەت دوای ڕۆژی سێشەممەش کە دوا وادەیە بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئیسڕائیل لە لوبناندا.
حکومەتی لوبنان دژایەتی هەر دواخستنێکی دیکەی کردووە لە کشانەوەی ئیسڕائیلدا.
سوپای ئیسڕائیل وتی هێرشی دڕۆنەکە محەمەد شاهینی سەرکردەی بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی حەماسی لە لوبنان کردووەتە ئامانج. سوپا وتی شاهین " لەمدواییانەدا پلانی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی داڕشتووە لە لوبنانەوە و بە پشتیوانی ئێران دژی دانیشتوانی دەوڵەتی ئیسڕائیل."
حەماس مەرگی شاهینی پشتڕاست کردەوە، بەڵام ڕەتی کردەوە وەکو فەرماندەیەکی سەربازیی ناوی ببات.
سەرچاوە/ AP