Accessibility links

هێزەکانی ئیسڕائیل لە شەڕێکدا لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا فەڵەستینیەک دەکوژن


سەرچاوەکانی تەندروستی و ئاسایش وتیان لە شەڕێکدا لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ هێزەکانی ئیسڕائیل پیاوێکی فەڵەستینی کوژراوە.

سەرچاوە فەڵەستینیەکان وتیان پیاوە فەڵەستینیەکە بەهۆی ئەوەی سەری فیشەکی بەرکەوتووە گیانی لەدەستداوە، ئەوەش دوای شەڕێک لە ناوچەی ڕاس ئەل عین لە شاری نابلوس.

بەپێی پۆلیسی ئیسڕائیل، ئەفسەرانی هێزە تایبەتیەکانی ئیسڕائیل بە پشتیوانی سەربازەکان گومانلێکراوێکیان لە نابلوس دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر چەکێکدا گرتووە.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا وتی " کاتێک هێزە تایبەتیەکان ئەرکەکەیان تەواو کردووە و شوێنەکەیان جێهێشتووە، کۆمەڵێک لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەمەنیان تێگرتوون و ژیانیان خستوونەتە مەترسییەوە."

وتیشی " هێزەکە بە تەقە وەڵامی داونەتەوە، وادەردەکەوێت فیشەک بەر یەکێکیان کەوتبێت، کە دواتر لەلایەن کارمەندانی تەندروستی ڕێکخراوی خاچی سوورەوە لە شوێنەکە گواسترایەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG