Accessibility links

ناتانیاهو: ئیسڕائیل شارۆچکەیەکی نوێی بەرزاییەکانی گۆلان ناو دەنێت ترامپ


ئیسڕائیل وتی ناوی شارۆچکەیەکی نوێی بەرزاییەکانی گۆلان بە ناوی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە دەنێت وەکو پیشاندانی سوپاسگوازی دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ سەروەری ئیسڕائیلی بەسەر ئەو ناوچە ستراتیژییەدا ڕاگەیاند.

لە جەنگی ساڵی 1967 دا ئیسڕائیل بەرزاییەکانی گۆلانی لە سوریا داگیرکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەکو ناوچەیەکی ئیسڕائیل دانی نەناوە بە ناوچەکەدا. مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕەشنووسێکی واژۆ کرد کە تیایدا دان دەنێت بە سەروەری ئیسڕائیل بەسەر بەرزاییەکانی گۆلاندا.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە گۆلان وتی " هەموو ئیسڕائیلییەکان بە قوڵی هەستیان بەوە کرد کاتێک سەرۆک ترامپ ئەو بڕیارە مێژووییەیدا."

وتیشی " بڕیارێک پێشکەشی حکومەت دەکەم کە تیایدا داوا دەکات شارۆچکەیەکی نوێ لە بەرزاییەکانی گۆلان بە ناوی سەرۆک ترامپەوە ناو بندرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG