بنیامین نه‌تانیاهوو، رۆژی یه‌کشه‌مه 15ی به‌فرانبار (5ی مانگی 1ی زاینی) له کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی حکومه‌تیدا گوتی: قاسم سوله‌یمانی "به‌رپرسیاری کوشتاری"وڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی و گه‌لێک له خه‌ڵکی بێ تاوان له ده‌یه‌کانی ئه‌م دواییانه و له ئه‌م رۆژانه‌دا بوو.
ئه‌و گوتیشی: سوله‌یمانی ده‌ستپێشخه‌ر، داڕێژه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌لێک هێرشی تێرۆریستی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی و شوێنه‌کانی تر بووه.
سه‌رۆک وه‌زیر هه‌روه‌ها گوتی که "سه‌رۆک تڕا‌مپ لێبڕاوانه، به‌هیز و به‌خێرایی هه‌نگاوی نا و شیاوی هه‌ر چه‌شنه پێزانن و ڕێزلێگرتنه. ده‌مه‌وێت به ڕوونی دووپاتی بکه‌مه‌وه که ئیسڕایل له خه‌باتی ڕه‌وای ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاسایش، ئاشتی و به‌رگری له خۆی، به ته‌واوی شان به شانی ڕاده‌وستێت.
مایک پێنس، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پێشتر ئه‌و بڕیاره لێبڕاوانه‌ی سه‌رۆک تڕامپی وه‌ک هه‌ڵوێستێک له به‌رامبه‌ر "حکومه‌تێكی پشتیوانی تێرۆریسم" ناساند و له تویتری خۆیدا نووسی که "سه‌رۆک تڕا‌مپ هه‌ڵوێستێکی لێبڕاوانه‌ی گرته‌به‌ر و به له‌ناوبردنی به‌دکارێک که به‌رپرسیاری مه‌رگی هه‌زاران ئه‌مه‌ریکایی بوو، له به‌رامبه‌ر ده‌وله‌تی پشتیوانی تێرۆریسم دا ڕاوه‌ستا."