Accessibility links

پەرلەمانی ئیسڕائیل دوو ڕێکەوتنەکەی وڵاتەکە لەگەڵ ئیماڕات و بەحرەیندا پەسەند دەکات


پەرلەمانی ئیسڕائیل هەردوو ڕێکەوتنەکەی ئیسڕائیلی لەگەڵ ئیماڕات و بەحرەیندا بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان پەسەند کرد، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی هەشتدا ڕێکەوتنەکان ڕاگەیەندران.

لە 15 ی مانگی نۆدا لە واشنتن بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕێکەوتنەکان بە فەڕمی واژۆکران. فەڵەستینیەکانیش پێیان وایە ڕێکەوتنەکان " ناپاکیکردنن لە پرسی فەڵەستینیەکان ".

لە ساڵی 1979 دا میسڕ لەگەڵ ئیسڕائیلدا ڕێکەوت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە ئەو هەنگاوە لەگەڵ ئیسڕائیلدا بنێت، دواتر لە ساڵی 1994 دا بە هەمان شێوە ئوردون ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا واژۆ کرد.

دوای زیاتر لە هەشت کاتژمێر لە تاوتوێکردنی ڕێکەوتنەکان لەلایەن پەرلەمانی ئیسڕائیلەوە، دواجار 84 پەرلەمانتار ڕێکەوتنەکانیان پەسەند کرد و 13 پەرلەمانتار ڕەتیان کردەوە، لە کۆی 120 پەرلەمانتاریش زیاتر لە 100 پەرلەمانتار لە دانیشتنەکەدا لێدوانی خۆیاندا.

ئەو پەرلەمانتارانەی کە ڕێکەوتنەکانیان ڕەت کردەوە ئەندامن لە لیستی هاوبەشی عەرەبی.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لەمیانەی گفتوگۆکاندا وتی " ڕێکەوتنە مێژووییەکە بەرهەمی هەوڵێکی زۆرە." هەروەها هیواشی خواست وڵاتانی دیکەی عەرەبی " ڕێکەوتنەکانی ئاشتی " واژۆ بکەن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG