په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و تورکیای هاوپه‌یمانی پێشووی موسوڵمانی، له ئاکامی ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئیسرائیل بۆ که‌ناری که‌رتی غه‌زه ئاڵۆزی تێکه‌وتووه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت بهرگهرس له ئورشه‌لیمه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ڕۆژی هه‌ینی ئیسرائیل مخابنی له‌مه‌ڕ بڕیاری تورکیا ده‌ربڕی بۆ ده‌رکردنی باڵیۆزی ئیسرائیلی له وڵاته‌که‌ی و ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی له‌شکری نێوان هه‌ردوو وڵات.
تورکیا پاش ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زۆر توڕه‌بوو که تیایدا ده‌ڵێت ئیسرائیل هێزێکی ئێجگار زۆری به‌کار هێناوه له‌و هێرشه‌ی که پارکه‌که کردییه سه‌ر کۆمه‌ڵه که‌شتی یارمه‌تی غه‌زه که تیایدا 9 خه‌باتکاری تورک کوژران.
له ڕاگه‌یاندنێکی ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل‌دا هاتووه به‌ڕێزه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل ده‌ڕوانرێت له ڕابوردوو و له ئێستاشدا، هه‌ر بۆیه‌شه گه‌لی ئیسرائیل هه‌وڵی دا به ئاشتیانه ئه‌م ناکۆکی و مشتومڕه چاره‌سه‌ر بکات. به‌ڵام ئیسرائیل ده‌شڵێت ئه‌و داوایه‌ی تورکیا بۆ داوا کردنی لێبوردن به جێ ناگه‌ێنێت چونکه هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئیسرائیل وه‌ک مافێکی ڕه‌وای داکۆکی له خۆکردن هێرشیان کردبووه سه‌ر ئه‌و که‌شتییه.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی کرداره‌که‌ی ئیسرائیلی به جێگای قه‌بوڵ نه‌کردن له قه‌ڵه‌م دا، ئه‌و ڕاپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که تورکیاش کاری نه‌کرد بۆ ڕێگاگرتن له توندوتیژییه‌که و هه‌ندێک له خه‌باتکاره تورکه‌کانیش چه‌قۆ و شیشیان به کارهێنابو بۆ هێرشکردنه سه‌ر سه‌رکرده له‌شکرییه ئیسرائیلیه‌کان.
ئیسرائیل مخابنی خۆی له‌مه‌ڕ کوژرانی ئه‌و خه‌باتکارانه ده‌ربڕی به‌ڵام ئه‌مه به‌لای تورکیاوه به‌س نه‌بوو، که له پاش هێرشه کوشنده‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌زه‌ی ژێر کۆنتڕۆلی فه‌له‌ستینیه‌کان له ساڵی 2099 وه ڕه‌خنه‌گرێکی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تی جوله‌که‌یه.
شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئیسرائیلی ڕانان گیسن وته‌بێژی پێشووی حکومه‌ت ده‌ڵێت " حکومه‌تی ئیسلامی تورکیا نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ره‌و پێش به‌رێت"
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " خۆی ئه‌وه‌ی لێره‌دا ڕوبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه شێوازێکی نوێی شه‌ڕی دیپلۆماسییه، نه‌ک دیپلۆماسی به مانای به‌ره‌نگار بوونه‌وه به‌لام وه‌کو شێوازێکی ڕوبهڕوبوهنهی به‌رده‌وام به شێوازێکی جیا".
په‌یوه‌ندی له‌شکری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ تورکیا وه‌کو تواناییه‌کی به‌هێزی ستراتیژی له‌و هه‌رێمه داده‌نرا، به‌ڵام ئێستا ئیسرائیل زیاتر ڕوبه‌ڕوی له په‌راوێزنان ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێز گیسن ده‌شڵێت " خواستی تورکیا ئه‌وه‌یه پێشڕه‌وی بکات، تورکیا ئاماده‌یه هه‌ڵمه‌تی دابه‌شکردن، بایکۆت کردن و سیزای دژ به ئیسرائیل ده‌ستپێبکات".
ڕاپۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کیدا داکۆکی له ئیسرائیل ده‌کات. ده‌ڵێت به‌ربه‌سته‌کانی ئیسرائیل له غه‌زه پێوانه‌یه‌کی یاسایی ئاسایشییه به مه‌به‌ستی ڕێگا گرتن له گه‌یشتنی چه‌ک بۆ ده‌ستی ملیتانه فه‌ڵه‌ستینییه‌کانی غه‌زه. تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و به‌ربه‌ستانه نایاسایی و ناڕه‌وایه و ڕاپۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش به‌بێ بناغه‌و بێ بونیاد داده‌نێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:00 خوله‌که.