Accessibility links

بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە ئیسڕائیل گەشتی هاوڵاتیانی بەڕیتانیا و دانیمارک و بەلجیکا بۆ وڵاتەکە قەدەغە دەکات


ئیسڕائیل ڕایگەیاند بەهۆی نیگەرانیەکانەوە سەبارەت بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەریەک لە بەڕیتانیا و دانیمارک و بەلجیکا دەخاتە لیستی " سووری " ئەو وڵاتانەوە کە ڕێگە نادات هاوڵاتیانیان گەشت بۆ ئیسڕائیل بکەن.

بەرپرسێکی باڵای تەندروستی ئیسڕائیل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتیانی ئەو سێ وڵاتە بۆ ئیسڕائیل دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێشتر ئیسڕائیل گەشتکردنی هاوڵاتیانی بیانی بۆ وڵاتەکە قەدەغەکردووە، ئەوەش بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی زیادبوونی ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها ئەو ئیسڕائیلیانەش کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە دەبێت بۆ ماوەی 3 تا حەوت ڕۆژ کوارەنتین بکرێن.

بەرپرسی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل شارۆن ئالڕۆی پرەیەس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی بەڕیتانیا و دانیمارک و بەلجیکا خراونەتە لیستی ئەو وڵاتانەوە کە ڕێگە نادرێت هاوڵاتیانیان گەشت بۆ ئیسڕائیل بکەن، ئەوەش " بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنەوە لەو وڵاتانەدا."

لە سەرەتای دەرکەوتنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نزیکەی 50 وڵات کە زۆرینەیان وڵاتانی ئەفریقان، خراونەتە لیستی " سووری " ئیسڕائیلەوە.

بەرپرسانی تەندروستی ئیسڕائیل دەڵێن 55 حاڵەتی توشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆن لە ئیسڕائیل تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG