وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل ڕایگەیاند وڵاتەکە کڕینی سێیەمین فەوجی فڕۆکەی شەڕکەری F-35 ی پەسەند کردووە، ئەمەش لە گرێبەستێکدا کە بەهاکەی دەگاتە 3 ملیار دۆلار.
وەزارەتەکە وتی 25 فڕۆکەکەی دیکە کە لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتنەوە دروست کراون ژمارەی فڕۆکە F-35 ەکانی هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل زیاد دەکات بۆ 75 فڕۆکەی لەو جۆرە، وتیشی گرێبەستەکە لە ڕێی ئەو پاکێجی یارمەتییە بەرگرییەوە پارەکەی بۆ خەرج دەکرێت کە لەلایەن ئەمەریکاوە وەریدەگرێت.
جێی ئاماژەیە ئیسڕائیل یەکەمین وڵاتە لە دەرەوەی ئەمەریکا فڕۆکەی F-35 بە دەستبهێنێت. لە مانگی پێنجی ساڵی 2018 دا سەرکردەی هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل وتی ئیسڕائیل یەکەمین وڵات بووە ئەو جۆرە فڕۆکەیە لە شەڕدا بەکاربهێنێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز