Accessibility links

ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی لە سوریا تاوەکو هێزەکانی ئێران ئەو وڵاتە جێدەهێڵن


وەزیری بەرگری ئیسڕائیل نەفتالی بێنێت
وەزیری بەرگری ئیسڕائیل نەفتالی بێنێت

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل نەفتالی بێنێت جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی لە سوریا تاوەکو هێزەکانی ئێران " ئەو وڵاتە جێدەهێڵن."، ئەم لێدوانەش دوای هێرشە ئاسمانیەکان دێت بۆ سەر هێزەکانی ئێران و گروپە چەکدارییە عێراقییەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوایین هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر هێزەکانی ئێران و گروپە چەکدارییەکانی سەر بەو وڵاتە لە سوریا بووە هۆی کوژرانی 14 چەکدار.

بێنێت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی " کان 11 ی ئیسڕائیلیدا وتی " ئێران هیچ کارێکی نیە لە سوریادا، ناوەستین تاوەکو سوریا بەجێ نەهێڵن." بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەدا کە وڵاتەکەی بەرپرسیار بێت لە هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی دووشەممە لە پارێزگای دەیر ئەلزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

وتیشی ئێران لە چوارچێوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا هاتۆتە ناو وڵاتەکەوە و هەوڵ دەدات شوێنی خۆی لە سەر سنووری سوریا خۆش بکات تاوەکو " هەڕەشە " لە شارە ئیسڕائیلییەکانی وەکو تەل ئەڤیڤ و ئۆرشەلیم و حەیفا بکات.

وتیشی " ئێران ئێستا لە سوریا بار قورسییە بەسەر شانی سوریاوە. پێشتر ئێران سەرچاوەی هێز بوون بۆ سورییەکان، یارمەتی ئەسەدیان دا لە شەڕی دژ بە داعش، بەڵام ئێستا بارێکی قورسن بەسەر ئەو وڵاتەوە."

بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ شەوی دووشەممە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە بۆ سەر هێزەکانی ئێران و گروپە چەکداریەکان لە پارێزگای دەری ئەلزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا 14 چەکدار کوژران.

لەم ساڵانەی دواییدا ئیسڕائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر سوریا زیاتر کردووە و شوێنەکانی سوپای سوریا و ئێرانییەکان و حیزبوڵای لوبنانی لەو وڵاتەدا کردۆتە ئامانج.

سەرچاوە فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG