ئه‌و هێرشانه دره‌نگانی شه‌مه چه‌ندین شوێنی هێزه‌کانی ئێران و ملیتانه‌کانی هاوپه‌یمانی له شاری عه‌لبووکه‌مال کرده ئامانج، وه‌ک ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی سوریا گوتی.
به‌رپرسی ڕێکخراوی چاودیری ڕامی عه‌بدلڕه‌حمان به ئاژانسی فڕانس پرێسی گوت، "پێنج شه‌رکه‌ر که خه‌ڵکی سوریا نین کوژراون"، بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت خه‌ڵکی کام وڵاتن.
سه‌ربازانی رژیم، هێزه‌کانی ئێران و ئه‌و شه‌رکه‌رانه‌ی که ئیران پشتیوانیان لێده‌کات و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی عێراقن، له ناوچه‌که له سه‌ر که‌ناره‌کانی رۆژئاوای ڕووباری فوڕات بوونیان هه‌یه، وه‌ک ئه‌و به‌رپرسه گوتی.
هاوبه‌ندێکی به پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له هیزه‌کانی به پێشه‌نگی کورده‌کان ده‌کات که له که‌ناره‌کانی خۆڕهه‌ڵاتی رووباره‌که شه‌ری داعش ده‌که‌ن.
ئه‌و هاوبه‌ندییه له ڕابردوودا پشتڕاستی کردووه که هێرشه‌کانی ئاسمانی بۆ سه‌ر شه‌رکه‌رانی لایه‌نگری رژیمی به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام به ڕاستی نه‌زانی که له هێرشه‌کانی شه‌مه‌دا به‌شداریان کردبێت.
له لێدوانێکی رۆژی یه‌کشه‌مه بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس هاوبه‌ندییه‌که گوتی، "ئه‌وان هیچ هێرشێکیان له 7ی دێسامبری 2019 له نێو سوریا دا ئه‌نجام نه‌داوه."
هێرشه‌کانی شه‌مه له هه‌ره هێرشه‌کانی هاوشێوه‌ن که پێشتر ئه‌نجامدراون.
له هێرشه‌کانی ئاسمانی مانگی سێپتا‌مبر بۆ سه‌ر هه‌مان شوێن که 10 شه‌ڕکه‌ری عێراقی تێیدا کوژران روون نه‌بوو که کێ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌نجام دا، وه‌ک ڕێکخراوه‌که‌ی چاودێری گوتی.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێکخراو ڕاپۆرتی کرد که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هێرشه‌کانی هه‌وایی 18 شه‌رکه‌ری لایه‌نگری ئێرانی کوشت.
له مانگی 6ی 2018، هێرشه‌کانی نزیک سنوری عێراق 55 ئه‌ندامی هێزه‌کانی لایه‌نگری ئێرانی کوشت که زۆربه‌یان سوریایی و عێراقی بوون، وه‌ک ڕێکخراوه‌که‌ی چاودێری گوتی.
کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مه‌ریکا گوتی له ئه‌و کات دا گوتی ئیسڕایل به‌رپرسیاری هێرشه‌کان بووه، به‌ڵام ئیسڕاێل نه‌یویست له ئه‌م باره‌یه‌وه لێدوان بدات.
ئیسڕایل سه‌دان هێرشی هه‌وایی له سوریا دا وه‌ک خۆی ده‌ڵێت بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی جوولانه‌وه‌ی حیزبه‌ئه‌لای شیعه‌ی لوبنان و هێزه‌کانی ئێران ئه‌نجام داوه، که سۆزی داوه ئه‌و هێزانه نه‌هێڵێت خۆیان له هه‌ریمی سوریا دا جێگیر بکه‌ن.