Accessibility links

ئیسڕائیل کۆتایی بە کۆتوبەندەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەهێنێت


وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل وتی ئیسڕائیل کۆتایی بەو کۆتوبەندانە دەهێنێت کە لە ناوخۆی وڵاتەکەدا سەپاندبووی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەش دوای سەرکەوتنی هەڵمەتی کوتان لە وڵاتەکەدا.

دوای سێ داخستنی گشتی وڵاتەکە، ئیسڕائیل قۆناغ بە قۆناغ ئابووری وڵاتەکە دەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتەکە ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتیکیان وەرگرتووە، لە سەدا 92 ی ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان سەروو 50 ساڵە یان ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە یاخودد چاکبوونەتەوە.

ڕۆژی شەممە ئیسڕائیل تەنها 12 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرد، ئەمەش کەمبوونەوەیەکی بەرچاوە بەبەراورد لەگەڵ مانگی یەکدا کە ڕۆژانە زیاتر لە 10 هەزار حاڵەت تۆمار دەکرا.

وەزیری تەندروستی ئیسڕائیل وتی " ئابووری ئیسڕائیل و هاوڵاتیان ڕووبەرێکی فراوانتریان دەبێت بۆ هەناسەدان." بەڵام هۆشیاریشیدا لەوەی ئەگەر ڕەوشەکە بگۆڕێت ئەوا دووبارە ڕێوشوێنەکان دەگیردرێنەوەبەر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG