له‌شکری ئیسڕایل گه‌وره‌ترین هێرشی ئاسمانی له هه‌ڵمه‌تێک بۆ سه‌ر غه‌زه له رۆژی شه‌مه دا ده‌ست پێ‌کرد که وه‌تا ساڵی 2014 وێنه‌ی نه‌بووه له ده‌مێکدا ملیتانه‌کانی حه‌ماس ده‌یان موشه‌کیان هاویشته نێو ئیسڕایل، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین حه‌وتوو گرژی له سنوور دا هاتۆته پێش.
هیچ لایه‌نێک زیانی گه‌وره‌ی گیانی و داراییان ڕاپۆرت نه‌کردووه، و ئیسڕایل گوتی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی له‌شكری بووه و هوشداری به خه‌ڵکی غه‌زه داوه که خۆیان له شوێنه‌کانی دیاریکراو دووربخه‌نه‌وه.
فه‌رمانده‌ی له‌شکری ئیسڕایل جاناتان کانریکۆس گوتی هێرشه‌کانی ئه‌وان بۆ سه‌ر 40 ئامانجی حه‌ماس و بگره تونێله‌کان، ناوه‌نده‌کانی ته‌داروکاتی له‌شکری و سه‌رکردایه‌تی گوردانه‌کانی حه‌ماس بوو. ئه‌و گوتی ئه‌و زیادبوونه‌ی توند وتیژی ئاکامی هاویشتنی به‌رده‌وامی موشه‌کان له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌یه.
ئه‌و گوتی: "په‌یامی ئێمه بۆ حه‌ماس ئه‌وه‌یه که ده‌توانین هه‌وڵی خۆمان به‌هێزتر بکه‌ین ئه‌گه‌ر پێویست بێت. ئه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌یکات زیاتر خۆیان له هه‌ڵدێر نزیک ده‌که‌نه‌وه. حه‌ماس ده‌بێت تێبگات که ئه‌وه بۆ ئه‌وان سه‌رئه‌نجامی به دواداده‌بێت."
ئیسرایل له ئه‌م حه‌وتووانه‌ی دوایی هوشداری به حه‌ماس داوه که له ده‌مێکدا هیچ ناخوازێت خۆی تووشی ئه‌و شه‌ڕه بکات که وای کرد له ماوه‌ی ڕابردوودا سێ جار شه‌ر بێت به‌ڵام قه‌بوولی ناکات هه‌ولی ملیتانه‌کانی حه‌ماس درێژه‌یان هه‌بێت که سنوور ببه‌زێنن.