فه‌له‌ستینییه‌کان و پولیسی ئیسڕایل له شوێنێکی پپرۆزی ئورشه‌لیم تووشی پێکدادان بوون له ده‌مێکدا رۆژه‌کانی پیرۆزی جووله‌که و موسوڵمانان روو ده‌ده‌ن.
کاربه‌ده‌ستاسن ده‌ڵێن له ده‌ره‌وازی شوێنی پیرۆز یه‌کشه‌مه به‌یانی هه‌ندێک گرژی ڕوویدا شوێنێک موسولمان خه‌ریکی نزکردن بوون و به پێی پزشکانی نه‌خۆشخانه لانی که‌م 14 که‌س برینداربوون.
جووله‌که‌کان ئه‌و شوێنه به "کێوی گومبه‌ز" ده‌ناسن که هه‌ره شوێنی پیرۆزی ئه‌وانه.
موسولمانه‌کانیش یه‌کشه‌مه له مزگه‌وته‌که کۆبوونه‌وه که ڕێز له جێژنی قوربان بگرن.
یه‌کشه‌مه هه‌روه‌ها رۆژی به‌ڕۆژووبوون بۆ جووله‌که‌کانه کاتێک ئه‌وان له خه‌می وێران بوونی دوو گومبه‌زی له مێژێنه ده‌بن که سه‌ر ده‌مێک له سه‌ر کێوه‌که‌بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که له مێژووی جوڵه‌که‌کاندا روویانداوه.
به بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆژه پیرۆزانه هه‌زاران که‌سی خاوه‌ن بڕاو له هه‌ر دوو به‌شی ئاین بۆ یه‌کێک له ئه‌و شوێنه پیرۆزانه دێن که له کێشه‌ی ئیسڕایل و فه‌له‌ستینیه‌کان دا زۆر هه‌ستیارن.