کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له واشنتن به جودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی.
خانم هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان سه‌لام فه‌یاز و گه‌وره وتووێژکاری فه‌ڵه‌سـتینی سائب عره‌یقات کۆده‌بێته‌وه، پاشـان وتووێژی جودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک سـازده‌دات له هوتێلێـکی گرانبه‌های واشنتن. له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا خانم هێله‌ری وابه‌سته‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشتان ده‌دات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م هه‌فته‌یه‌دا وتووێژه‌کانی ئاشـتی دووچاری کۆسپـێـکی دیکه بووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وازی له‌و هه‌وڵانه‌ی هێنا بۆ قایلکردنی ئیسرائیل له درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕاگرتنی بنیاتنانی خانووبه‌ری نوێی جوله‌که نشین له که‌ناری ڕۆژئاوا و ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات.
سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له قاهیره به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و دانوسـتاندن ناکات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل بنیاتنانی نیشته‌جێـیه‌کان ڕانه‌گرێت.