وا چاوه‌ڕوانده‌کرێت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراك ئۆباما به جودا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوکاره فه‌ڵه‌ستینـیـیه‌که‌ی مه‌حمود عه‌باس و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهۆ له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا کۆببێته‌وه له میانه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ ڕێگرتن له به‌یه‌کدادانی دیپـلوماتی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
به‌ڕێز عه‌باس به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات له کۆمپه‌ینه‌که‌ی بۆ ته‌واوی دانپێدان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کان بۆ خۆلادان له ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ڕێز ئۆباما به‌ڵێنی داوه به به‌کار هێنانی مافی ڤیتۆ له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره و کارده‌که‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌ڕێز عه‌باس و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ره‌و وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆی ئاشتیدا.
بڕیاره به‌ڕێز ئۆباما له کاتژمێر 3 ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا به کاتی نیویۆرك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باسدا کوببێته‌وه دوابه‌دوای وتاره‌که‌ی له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا و هه‌روه‌ها له دوایـیدا چاوی به به‌ڕێز ناتانیاهۆ ش بکه‌وێت.
دیپـلۆماته باڵاکانی چوارینه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که بریتین له ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕووسیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه به ئومێدی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریـیه‌ك له دوا ساتدا.
چوارینه‌که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێوشوێنێك بۆ وتووێژه‌کانی دواڕۆژی ئاشتی بدۆزنه‌وه به‌ڵام تاکو ئێستاکه‌دا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌رئه‌نجام.