Accessibility links

ڕاگەیاندنی ئیسڕائیل: ڕۆژی پێنجشەممە نەتانیاهو بۆ یەکەمین جار بە فەڕمی سەردانی ئیماڕات دەکات


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسڕائیل ئاماژەیان بەوەدا ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو بۆ یەکەمین جار بە فەڕمی سەردانی ئیماڕات دەکات.

بەرپرسێکی باڵای ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر هەواڵەکانی ڕادیۆی گشتی ئیسڕائیل و ڕۆژنامەی هارتس و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن بدات.

ئەم سەردانە ئەگەر بکرێت، پێش کەمتر لە دوو هەفتە دەبێت لە چوارەمین هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل لە ماوەی دوو ساڵدا.

بەپێی هەواڵەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسڕائیل، نەتانیاهو لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی چاوی بە شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان دەکەوێت و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ئۆرشەلیم و لەوێ لەگەڵ سەرۆک وەزیری مەجەڕ فیکتۆر ئورباندا تاوتوێی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی نۆی ساڵی ڕابردوودا هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین بەپێی ڕێکەوتنێک پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG