Accessibility links

پشکنینەکان دەریدەخەن ناتانیاهو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە


وتەبێژی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی پشکنینەکانی سەرۆک وەزیر دەریدەخەن بنیامین ناتانیاهو هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕاوێژکارەکەی توشی ڤایرۆسەکە بوو.

ئۆڤیر گندڵمانی وتەبێژی ناتانیاهو وتی " پشکنینی تەندروستی بۆ سەرۆک وەزیر ناتانیاهو و ئەندامانی خێزانەکەی و کارمەندەکانی ئەنجامدراوە و پشکنینەکان دەریدەخەن توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون."

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسڕائیل ئاماژەیان بەوەدا بوو ڕاوێژکارەکەی ناتانیاهو هەفتەی ڕابردوو لە دانیشتنێکی پەرلەماندا بووە کە هەریەک لە ناتانیاهو و نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن ئامادەی بوون.

تا ئێستا لە ئیسڕائیل 4,695 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و 17 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.

بەرپرسێکی ئیسڕائیلی وتی ناتانیاهو پابەندە بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە و زۆرینەی کۆبوونەوەکانی لەڕێی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە ئەنجام دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG