Accessibility links

ناتانیاهو و گانتزی ڕکابەری ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لە ئیسڕائیل

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ڕکابەرە سیاسییەکەی بێنی گانتزدا واژۆ کرد بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی بەپەلە.

لە ڕێکەوتنەکەدا هاتووە ناتانیاهو بۆ ماوەی 18 مانگ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و دواتر گانتز دەسەڵات وەردەگرێت و دەبێتە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل.

جێی ئاماژەیە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو کۆمەڵێک تۆمەتی لەسەرە و لە 24 ی مانگی پێنجدا دادگایی دەکرێت، لەو تۆمەتانەش بەرتیلدان و فێڵکردن و ناپاکیکردن لە ئەمانەت. بەڵام ناتانیاهو هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی ڕابردووە تا ئێستا سێ هەڵبژاردن لە ئیسڕائیل بەڕێوەچووە و هیچ کام لە هەڵبژاردنەکان یەکلاییکەرەوە نەبوون و گانتز و ناتانیاهو شکستیان هێناوە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا.

گانتر دوای واژۆکردنی ڕێکەوتنەکە وتی " نەمان هێشت هەڵبژاردنی چوارەم بکرێتەوە. دیموکراسیەت دەپارێزین و دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەجەنگین و بایەخ بە هەموو هاوڵاتیانی ئیسڕائیل دەدەین."

گانتز کە پێشتر سەرکردەیەکی سوپای ئیسڕائیل بووە، پۆستی وەزیری بەرگری وڵاتەکە دەگرێتە دەست تاوەکو دەبێتە سەرۆک وەزیر، هەروەها حیزبە سیاسییە هاوپەیمانەکانیشی هێندەی حیزبەکەی ناتانیاهو وەزارەت وەردەگرن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG