یەکەمین خولی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسڕائیل سەبارەت بە سنوورە دەریایی و وشکانیە جێناکۆکی لەسەرەکانی نێوانیان کۆتای هات، ئەم دانوستانانەش لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان بە سەرپەرشتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
بەپێی سەرچاوەیەکی سەربازی شاندەکەی لوبنان لە چوار ئەندام پێکهاتبوون، دوو مەدەنی و دوو ئەفسەری سەربازی، لەبەرامبەردا شاندەکەی ئیسڕائیل لە شەش کەس پێکهاتبوون، لەوانەش بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی وزە و ڕاوێژکاری سیاسیی ناتانیاهو و سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی کاروباری ستراتیژی سوپا. لە 28 ی ئەم مانگەدا خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسڕائیل دەستپێدەکاتەوە.
دوای چەند ساڵێک لە نێوەندگری ئەمەریکا، ڕۆژی چوارشەممە دانوستانەکانی کێشانی هێڵی سنووری دەریایی نێوان لوبنان و ئیسڕائیل دەستیپێکرد.
بەپێی سەرچاوەیەکی سەربازی وابڕیارە لە 28 ی ئەم مانگەدا لوبنان و ئیسڕائیل دووبارە سەبارەت بە کێشانی هێڵی سنووری دەریایی نێوانیان دووبارە کۆببنەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا لوبنان و ئیسڕائیل ڕێکەوتن لەسەر دەستپێکردنی دانوستانەکانیان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەریکاش ئەم هەنگاوەی بە " مێژوویی " ناودێر کرد لە نێوان دوو وڵاتدا کە لە حاڵەتی جەنگدان.
سەرچاوە/ فرانس پرێس