Accessibility links

ئیسڕائیل: بەردەوام دەبین لە دانوستانەکان لەگەڵ لوبناندا


وەزیری وزەی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شتاینتز
وەزیری وزەی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شتاینتز

ئیسڕائیل دەڵێت بەردەوام دەبێت لە دانوستانەکان لەگەڵ لوبناندا سەبارەت بە سنووری دەریایی نێوانیان، ئەمەش دوای ئەوەی یەکەمین کۆبوونەوەیان لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامدا.

وەزیری وزەی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شتاینتز لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕازی بووە لەسەر ئەوەی شاندەکەی ئیسڕائیل بەردەوام بن لە دانوستانەکان تاوەکو " هەلێک بدەن بە پڕۆسەکە."

لەلای خۆیانەوە ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان دانوستانەکانی تایبەت بە سنووری دەریایی نێوان لوبنان و ئیسڕائیل " بونیادنەرانە " بووە.

لە بەیاننامەکەدا وتیان " لە ماوەی ئەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی دوو وڵاتەکە گفتوگۆیەکی بونیادنەرانەیان ئەنجامداوە و دووبارە جەختیان لە پابەندبوونیان کردەوە بۆ بەردەوامی پێدان بە دانوستانەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG