Accessibility links

ناتانیاهو: شاندێکی ئیسڕائیل بە هاوەڵی جارێد کوشنەر بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەردانی ئەبوزەبی دەکەن


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی ڕۆژی دووشەممە شاندێکی ئیسڕائیل بە هاوەڵی جارێد کوشنەری ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ و پشتیوانیکردن لە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات سەردانی ئەبوزەبی دەکەن.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا وتی جارێد کوشنەری ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ و نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەیڤی بێرکۆڤیچ هاوەڵی شاندەکەی ئیسڕائیل دەکەن کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسڕائیل موئیر بن شبات ڕابەرایەتی دەکات.

لەلایەکی دیکەشەوە کەناڵی ( کان ) ی ئیسڕائیلی بڵاویکردەوە شاندەکە ڕاستەوخۆ بە فڕۆکەیەکی ئیسڕائیلی لە تەل ئەڤیڤەوە بەرەو ئەبوزەبی دەکەونەڕێ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG