سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕایل له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به به‌رپرسی شوڕای به‌رزی ئاسایشی نیشتمانی ئێران كه گوتبووی، تاران " له سوریادا به ٩٠ له سه‌دی ئامانجه‌كانی گه‌یشتووه"، گوتی: "ئه‌وه ڕاست نیه؛ ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان [ئێرانێكان] هه‌وڵ ده‌ده‌ن و ئێمه به‌ربه‌ست ده‌خه‌ینه پێشیان."
به پێی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ئیسڕایل، بنیامین نه‌تانیاهوو ئه‌و لێداوانانه‌ی یه‌كشه‌مه له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كابینه‌كه‌ی دا به‌یانی كرد.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕایل گوتی: "بۆ ڕێژیمی ئێران كه خوازیاری له ناوبردنی ئیسڕایله، په‌یامێكی ڕوونم هه‌یه؛ ئیسڕایل تا ئه‌و جێگایه‌ی پێویست بێت، بۆ پێش‌گرتن له سه‌قامگیری له‌شكری ئێران له سوریادا هه‌نگاو ده‌نێت."
هه‌روه‌ها گوتی كه چوارشه‌مه‌ی دابێت له موسكۆ له گه‌ڵ ڤلادمر پوتن چاوپێكه‌وتنی ده‌بێت كه په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌یه و هاوهه‌نگی ئاسایش له نێوان له‌شكری ئێسڕایل و روسیا باشتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشی ڕووداوی نه‌خوازراو له ههریمهكهدا بگرن.
ئاماژه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر پێش‌گرتن له رووداوی وه‌ك شه‌ش مانگ پێشه كه له ماوه‌ی هێرشێكی ئێسڕایل بۆ سه‌ر "ئامانجه‌كانی ئێرانی" له به‌نده‌ری لازقیه فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری رووسیا كه خه‌ریك بوو له پێگه‌یه‌كی هه‌وایی بنیشیت، به هۆی له‌شكری سوریا كه‌وته خواره‌وه و ١٥ فڕۆكه‌وان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌كه كوژران.
ئێران به پێی پهیامانێكی هاوبه‌شی به‌رگری له گه‌ڵ سوریا، بوونی خۆی له ئه‌و وڵاته وه‌ك ڕاوێژكار وه‌سف ده‌كات و له ئه‌م دواییانه دا كاربه‌ده‌ستانی ئێران جه‌خت ده‌كه‌ن كه "هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه پێویست بێت، درێژه‌ی ده‌بێت."