نەفتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە گلاسگۆیە، لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتە جیاوازەکان سەبارەت بە ئێران وتووێژی کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ئۆرشەلیم پۆست کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکراوەەوە پرسی ئێران بابەتێکی سەرەکی دیدارە دوو قوڵییەکانی بەڕێز بێنێت بووە لەگەڵ سەرانی جیهاندا.
بێنێت و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە میانەی کۆبوونە دووقۆڵییەکەیاندا گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران کردووە. ئیسرائیل نیگەرانە لەوەی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات یان ببێتە وڵاتێک کە زۆری نەمابێت چەکی ناوکی بۆ خۆی دابین بکات.
فەڕەنسا یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێرانە و پشتگیری دانوستانەکان دەکات بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە.
داهاتووی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتە زەلهێزەکانی لە دوای کشانەوەی دانۆڵد ترامپ لەو ڕیککەوتنە، هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە.
ئۆرشەلیم پۆست لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت هەروەها بڕیاریشە بێنێتڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆببێتەوە.
پرسی ئێران میانەی دیداری بێنێت لەگەڵ سکۆت مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیاش باس کرا. بە پێی هەواڵەکەی ئۆرشەلیم پۆستسەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دیدارکەیدا لەگەڵ مۆریسۆن، داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا کردووە کە وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیدا خوازیاری ئیدانەکردنی ئێران بە شێوەی توند بێت. بڕیارە لەم مانگەدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاژانسی نێونەتەوەیی وەزی ئەتۆمی بەڕێوەبچێت.
نەفتالی بێنێت هەروەها بە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیای گوت کە پێویستە ئەو وڵاتە حزبوڵای لوبنان وەک گروپێکی تیرۆریستی بناسێت. ئوسترالیا وەک یەکێتی ئەوروپا تەنیا بەشێک لە حزبوڵای قەدەغە کردووە، نەوەک تەواوی ئەو ڕێکخراوە.
ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست هەروەها بڵاویکردۆتەوە کە بەنی گەنتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەگەڵ دەنییەڵ شەپیرۆ، ڕاوێژکاری باڵای ڕۆبێرت ماڵی کە نێردراوی تایبەتی ئەمەریکایە بۆ کاروباری ئێران، لەبارەی بەرنامە ناوکییەکانی ئێرانەوە گفتوگۆیان کردوە.