Accessibility links

بەرپرسێکی ئیسڕائیل: ئیسڕائیل یارمەتی کوردەکانی سوریا دەدات و بەرگرییان لێدەکات


جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل تزیپی هۆتۆڤێلی وتی ئیسڕائیل یارمەتی کوردەکانی سوریا دەدات کە بۆ ماوەی یەک مانگ لەژێر هێرشەکانی تورکیادا بوون و لەمیانەی گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ ئەمەریکا بەرگرییان لێدەکەن.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو یارمەتی مرۆیی پێشکەشی کوردەکانی سوریا کرد و وتی کوردەکان ڕووبەڕووی " پاکتاوی نەژادی " بوونەتەوە لەلایەن تورکیا و هاوپەیمانەکانیەوە لە سوریا.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەدا وتی وەرگرتنی یارمەتییەکان پەسەند کراوە.

وتی " ئیسڕائیل زۆرێک لە داواکاری پێگەیشتووە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی لەڕووی سیاسیی و مرۆییەوە، ئێمە لە ئازارەکانی کوردەکان تێدەگەین و لەڕێی کۆمەڵێک کەناڵەوە یارمەتییان دەدەین."

هۆتۆڤلی ئاماژەی بە هیچ کام لەو یارمەتییانەی ئیسڕائیل نەدا و تەنها وتی " لەمیانەی گفتوگۆکاندا لەگەڵ ئەمەریکا، ئەو ڕاستیەی سەبارەت بە کوردەکان دەیبینین پێیان دەڵێین. هەروەها هەست بە شانازی دەکەین لە پاڵ گەلی کورددا بوەستین."

هۆتۆڤلی وتی " لە ڕاستیدا ئیسڕائیل گەورەترین بەرژەوەندی هەیە لە پاراستنی هێزی کوردەکان و کەمینەکانی دیکەی باکووری سوریا و ئەوان پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەکەن."

وتیشی " نەمانی جڵەوی کوردەکان لە باکووری سوریا سیناریۆیەکی خراپ و مەترسیدارە بۆ ئیسڕائیل، ئاشکرایە ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی ئەو هێزانەی ئێران ڕابەرایەتیان دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG