Accessibility links

بەرپرسێکی غەززە دەڵێت لە نەخۆشخانەیەکی گەمارۆدراودا نەخۆشێک و کۆرپەیەک گیانییان لە دەستداوە


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستینییەکان دەڵێت کۆرپەیەک لە گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە لە کاتێکدا کە کارەبا لە نەخۆشخانەکەدا بڕاوە گیانی لە دەستداوە، کەسێکی دیکەش لە یەکەی چاودێری وردی نەخۆشخانەکەدا بەهۆی بۆردومانی ئیسڕائیلەوە گیانی لە دەستداوە.

سوپای ئیسڕائیل کە دانیشتوانی غەززە دەڵێن بە درێژایی شەوەکە لە ناوەوە و دەوروبەری غەززەدا شەڕییان لەگەڵ چەکدارانی حەماسدا کردووە، دەستبەجێ لێدوانی نەداوە لەسەر لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستینییەکان ئەشرەف ئەل قیدرە.

قیدرە کە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی سەر بە حەماس دەکات لە غەززە، وتی " دۆخەکە خراپترە وەک لەوەی بیری لێدەکرێتەوە. ئێمە لە ناو نەخۆشخانەی شیفادا گەمارۆدراوین. داگیرکاران زۆربەی بیناکانی ناوەوەیان کردووەتە ئامانج."

سوپای ئیسڕائیل دەڵێت چەکدارانی حەماس کە مانگی ڕابردوو هێرشێکی کوشندەیان کردە سەر باشووری ئیسڕائیل و بوونە هۆکاری دروستبوونی ئەم جەنگە، ناوەندی سەرکردایەتییان لە ژێر نەخۆشخانەی شیفا و نەخۆشخانەکانی دیکەی غەززەدا دروست کردووە.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ئیسڕائیل پلانی هەیە بچێتە ناو نەخۆشخانەکانی غەززەوە، وتی " دەبێت نەخۆشخانەکان چۆڵ بکرێن بۆ شوێنی پتەو."

حەماس ڕەتیکردووەوەتەوە هاووڵاتییانی سڤیلی وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکارهێنابێت و بەرپرسانی تەندروستیش دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر یاخود دەوروبەری نەخۆشخانەکان، نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی و ئەو دەیان هەزاران کەسەی کە نەخۆشخانەکانی غەززە وەکو پەناگەیەک بەکاردەهێنن دەخاتە مەترسییەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG